هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق : بەغدا لەهەر ڕێکاریک بۆ پاڕاستنی یەکیەتی وڵات کەڵک وەردەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308985-هاوپەیمانی_نیشتمانی_عێراق_بەغدا_لەهەر_ڕێکاریک_بۆ_پاڕاستنی_یەکیەتی_وڵات_کەڵک_وەردەگرێت
ڕێبەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق ، لەدەوڵەتی ناوەندی داوایان کرد کە لەهەر ڕێکارێک بۆپاڕاستن و بەهێز کردنی یەکیەتی وڵات کەڵک وەربگریت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2017 12:24 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق : بەغدا لەهەر ڕێکاریک بۆ پاڕاستنی یەکیەتی وڵات کەڵک وەردەگرێت

ڕێبەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق ، لەدەوڵەتی ناوەندی داوایان کرد کە لەهەر ڕێکارێک بۆپاڕاستن و بەهێز کردنی یەکیەتی وڵات کەڵک وەربگریت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ڕێبەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی " سەیید عەمار حەکیم " لە جڤێنی ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند کە بەهیچ کلۆجێ ئاکام وئەنجامی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستان بە فەرمی ناناسن وخوازیاری کەڵک وەرگرتن لە گشت ڕیکارەکانی بەردەم بۆ بەهێز کردنی یەکیەتی عێراق بوون. شاندی ڕیبەرانی هاوپەیمانی نەتەوایەتی  بە سەرۆکایەتی  سەیید عەمار حەکیم لەم جڤێنە دا ، مەسەلەی گشت پرسیی جیا بووەنوەی هەرێمی کوردستانیان لێک دایەوە وبە کۆدەنگی ڕەت کرانەوەی بەبڕی ئەم گشت پرسیەیان ڕاگەیاند وپیداگریان کرد کە دەبێ بە گشت ناوەڕۆکی یاسای بنەڕەتی عێراق متمانە بکەن ونابێ لەگەڵ ناوەڕوکەکەی بە شێوەی دلخواز هەڵس وکەوت بکه ن . ڕیبەرانی ئامادە بوولەم کۆبوونەوەیە ، خوازیاری وتووێژی جیدی نیشتمانی وقووڵ وهاوسەنگ بۆ چارەسەر کرانی گیرە وکێشە لەنێوان دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون ولەدەوڵەتی عێراق داوایان کرد کە لەگشت ڕیکارەکان بۆ بەهێز کردنی یەکیەتی ویەکپارچەیی وڵات کەڵک وەربگریت.