وشذاری دانی مەعسوم وجەبوری لەبارەی شوێنهاتەکانی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i308989-وشذاری_دانی_مەعسوم_وجەبوری_لەبارەی_شوێنهاتەکانی_گشتپرسیی_جیابوونەوەی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شوێنهاتەکانی پڕمەترسیی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وشداریان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • وشذاری دانی مەعسوم وجەبوری لەبارەی شوێنهاتەکانی گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شوێنهاتەکانی پڕمەترسیی گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وشداریان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ماڵپەڕی ئینترنتی ئەلسومەریە نێوزی عێراق ڕۆژی سێ شەممە نوسیی : فواد مەعسوم سەرۆک کۆماروسەلیم جەبوری سەرۆک پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دوشەممە لەبارەی شوێنهاتەکانی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە باس وبیروڕایان گوڕیەوە. مەعسوم وجەبوری بە پیداگری لە سەر پێویستی گرینگایەتی بەهێزکرانی هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی باڵای عێراق پیداگریان کرد : ئەم کردەوەیە بۆ هێورکردنەوەی کەش وهەوا وکۆنترۆڵ کردنی قەیران گەلیک کە پێشڕەوتی ڕەوتی سیاسی لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەکاتەوە کاریگەرە. سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها لە سەر پێویستی پەرەی هەوڵەکان بۆ هان دانی لایەنە جۆربەجۆرەکان بە وتووێژی بەکەڵک ، دووری کردن وخۆبواردن لە بەدی هاتنی ئاڵۆزی وکێشە گەلیک کە ئەگەریی هەیە قەیرانی ئێستاکە ئاڵۆزتر بکات ، ولێکدانەوەی ڕیگە چارە گەلیک بۆ مەسەلەکانی بەر ناکۆکی پیداگری کرد. پەرلەمانی  هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕابردوو پازدەی سێپتەمەبر بە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم ناوچەیە لە ڕۆژی بیست و پێنجەمی سێپتەمبەر ڕەزامەندی دەربڕی. پیداگری  مەسعود بارزانی " سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم هەرێمە ، لەگەڵ کاردانەوەی بەبڕی دەوڵەتی عێراق ، تاقمە جۆربەجۆرەعێراقیەکان ووڵاتانی ناوچە ڕووبەڕوو بووەتەوە.