ئامادەیی مە رجداری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بۆ وەدوا کەوتنی گشت پرسیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309039-ئامادەیی_مە_رجداری_یەکیەتی_نیشتمانی_کوردستانی_عێراق_بۆ_وەدوا_کەوتنی_گشت_پرسیی
یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ئەگەر جێگرەوەیەک بۆ گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بدرێتە دەستەوە ، ئامادەیی هەیە بەڕێوە بردنی ئەم گشت پرسیە بخاتە دواوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • ئامادەیی مە رجداری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بۆ وەدوا کەوتنی گشت پرسیی

یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ئەگەر جێگرەوەیەک بۆ گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بدرێتە دەستەوە ، ئامادەیی هەیە بەڕێوە بردنی ئەم گشت پرسیە بخاتە دواوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی سۆمەریە نێوز ی عێراق ،" کوسرەت ڕەسوڵ" جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکیەتی ڕٶژی سێ شەممە وتی: ئەگەر جێگرەوەیەکی ڕەزامەندانە بۆ گشت پرسیی لە کوردستانی عێراق هەبێت ، ئامادەیی بۆ وەدوا کەوتنی هەیە ، بەڵام هەتا کاتێک کە ئەم جێگرەوەیە نەبێت ، هەرێمی کوردستانی عێراق هیچکات وەدوای ناخات. هەرلەم حاڵەدا ، حێزبی ئەلدەعوەی ئیسلامی عێراق کە حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیران ونوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هەر دوو سەربەم حیزبەن ، ڕۆژی سێشەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک لەگەڵ گشت پرسیی جیا بوونەوە ی هەڕێمی کوردستانی عێراق نە یارەتی دەربڕی./ لە بەیان نامەی ئەم حیزبەدا هاتووە: بانگهێشتی گشت پرسیی لەبارەی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ شەریکە سیاسیەکان لە عێراق وبەشێوەی تاکی گیراوە وبووە بە هۆی لەرزۆک کردنی گوڕەپانی سیاسی ونیگەرانی ئەمنیەتی وناپاوەجیی لە عێراق. حیزبی ئەلدەعوەی ئیسلامی عێراق لەم بەیان نامەیەدا ، یاسای بنەڕەتی بە مەرجەعی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا وهەولێر ڕاگەیاند ولە پەسەنکراوەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان وحوکمی دادگەی بالای ناوەندی لەبارەی پیداگری لەسەر یەکیەتی ویەکپارچەیی ونەیارەتی لەگەڵ دابەش کرانی وڵات پشتیوانی کردووە. پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەم ناوچەیە لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەری ئەمساڵ ، لەگەڵ کاردانەوەی جدی دەولەتی عێراق ، تاقمە جۆربەجۆرەکانی عێراقی ، وڵاتانی ناوچە وڕۆژئاوا ڕووبەڕوو بووەتەوە.