نەیارەتی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆ پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309097-نەیارەتی_کۆمکاری_عەرەب_لەگەڵ_بەڕێوەچوونی_کۆ_پرسیی_جیابوونەوەی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب دوێنێ سێ شەممە لەپەراوێزی حەفتاودووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدیدار لەگەڵ یان کوبیش نوێنەری تایبەتی ئەو ڕێکخراوە لە ئێراق، نەیارەتی کرد لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2017 06:19 Asia/Tehran
  • نەیارەتی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ بەڕێوەچوونی  کۆ پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب دوێنێ سێ شەممە لەپەراوێزی حەفتاودووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدیدار لەگەڵ یان کوبیش نوێنەری تایبەتی ئەو ڕێکخراوە لە ئێراق، نەیارەتی کرد لەگەڵ هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، ئەحمەد ئەبوولغیت، لەدیدار لەگەڵ یان کوبیش بەپێداگری لەسەر گرینگایەتی یەکڕیزیی ئێراق لە ئاسایشی ناوچەو سەقامەکەی، وتی: ئەولەویەتی کۆمەڵگای جیهانی دەبێ پاراستنی یەکڕیزی، ئاسایش و سەقامی ئێراق بێت.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

بەم حاڵەشەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە کوردەکان کردووە بەشداری ئەو گشت پرسییە بن.