نەیارەتی کوردانی فەیلی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەهەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309101-نەیارەتی_کوردانی_فەیلی_ئێراق_لەگەڵ_بەڕێوەچوونی_کۆپرسی_لەهەرێمی_کوردستانی_ئەو_وڵاتە
کوردانی فەیلی ئێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، نەیارەتیان کرد لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • نەیارەتی کوردانی فەیلی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەهەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە

کوردانی فەیلی ئێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، نەیارەتیان کرد لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ لە بەیاننامەیەکدا کە لە دانیشتنی کوردانی فەیلیی ئێراق دەرکرا، هاتووە: کوردانی فەیلیی ئێراق بەجیهانی ڕادەگەیێنن کە قەت لەو وڵاتە چاوپۆشی ناکەن و سەرباری ئەو گرفتانەی ئێراق بەرەوڕوویەتی، قەت لەبەرامبەریدا کەمتەرخام نابن.

کوردانی فەیلیی ئێراق بەئاماژە بە پێشینەی خەباتیان لەدژ دیکتاتۆرەکان لەئێراقدا، داوایان لەسەرانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە کرد، گرینگی بدەن بە ئاسایشی گەلی کوردو جەماوەری ئێراق و هەروەها بیر لە شوێنهاتە نەرێنییەکانی چەواشەکاریی  رامیاری لەهەرێمی کوردستان بکەنەوە. لە دانیشتنی کوردانی فەیلیی ئێراق، هەروەها داوا لە وڵاتانی ناوچەو جیهان کراوە، لەو بارودۆخە ناسکەدا، لە ئێراق داکۆکی بکەن و بۆ دەربازبوون لەقەیران، یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن.

کوردانی فەیلی وەک بەشێک لە کۆمەڵگای ئێراق، شیعەن و لە پارێزگا جیاجیاکانی ئێراق ژیان دەکەن.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق تەنیا لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە داکۆکی لێکراوە.