تاوسەندنی ئالۆزی لە کەرکووکی عێراق
سەرچاوەکانی دەنگ و باس لە تاوسەندنی ئالۆزی لە ژمارێک لە شارەکانی ستانی کەرکووک (باکووری عێراق) وشارەکانی تورکمان نشینی ئەو ستانە باس دەکەن .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، دوشەممە شەو دوا بە دوای تێکهەڵچوونی نەیاران و لاگرانی بڕیاری ئەنجوومەنی ئۆستانداری کەرکووک بۆ بەشداری لە بەرێوە بردنی ڕفڕاندۆم لە هەریمی کوردستانی عێراق، هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە لە کەرکووک دا سەقامگیر بوون . هەر لەم حالە دا " مۆعین ئەلکازمی" لە فەرماندەرانی حەشی شەعبی و لە ئەندامانی ڕێکخراوی بەدری عێراق وشداری داوە ئەگەر
" مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگری بکات، ڕەوشەکە ئالۆزکاوتر دەبێت .
عێرفان عەبدولحسەین " ئەبوو مۆستەفا" لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی یش وتی: هەر ئالۆزییەک بەهاوکاریی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی پێشی پێدەگێردرێت . ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ،" مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای دیدار لەگەڵ " مایکل فالۆن" وەزیری بەرگری بەریتانیا لە هەولێر لە بەیاننامەیەک دا مەرجەکانیی بۆ خستنە دواوەی کاتی بەڕێوە چوونی ڕفراندۆم هێناوەتە بەرباس.
بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە کە لە ماڵپەری " سومەرییە نیوز" بڵاوکرایەوە ، بارزانی وتیشی: بێتوو دەوڵەتی عێراق لەگەڵ وتوویژ بۆ بەڕێوە بردنی ڕفراندۆم بە گوێرەی ماوەی زەمەنی ڕوون و دەستەبەرییەکانیی نێو دەولەتی ڕەزامەندی بێت بەرپرسە سیاسییەکانی کوردستان یش کۆدەبنەو ەو بڕیاری سەرەکی خۆیان لەبارەی ڕفراندۆم دەگرن .مەسعوود بارزانی ٢٥ سیپتەمبەری وەک بەرواری بەڕێوە چوونیی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە ، لەحالێکدا کە هەموو پارتەکانی ناوەوەی عێراق و وڵاتانی ناوچە و جیهان نەیاری ئەوەن .