سەفەری فوئاد مەعسووم بۆ سلێمانی بۆ وتووێژ لەگەڵ بارزانی
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ئەمرۆ چوا رشەممە گەییشتە " سلێمانی"
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فارس " فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری عێراق لەم بەینە دا بە دەرکردنیی بەیاننامەیەک، گەڵاڵەی وتوویژ و دانووستان لە نێوان بەرپرسانیی تاقمەکانی سیاسی لە بەغدا وهەولێر وهەروەها بەڕێوە چوونیی دانیشتنەکانیی چڕو پر بە مەبەستی گەییشتن بە ڕێگا چارەی مسۆگەڕ و خێرا هێناوەتە ئاراوە .
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، شەوی شەممەی ڕابردوو لە دانیشتنێک دا دەنگی داوە بە بەڕێوە چوونی ڕفراندۆم لە کاتی دیاریکراو دا . ئەوە لە حالێکدایە کە دادگەی باڵای عێراق، دەنگی دواە بەڕاگیرانیی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە دا .
هەر لەم حالە دا و هاوکات لەگەڵ سەفەری تەبلیغاتی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سلێمانی لەمەر بەڕێوە بردنی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ژمارێک لە دانیشتوانی سلێمانی بەبەرپاکردنی خۆپیشاندان ناڕەزایەتیان دەربریوە لە حاند سیاسەتەکانی بارزانی . بارزانی بۆ بەشداری لە رێو ڕەسمی پشتگریی لە ڕفراندۆم، چووەتە سلێمانی. ئەو بڕیارە ئێواڕەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە یاریگەی ئەو شارە دا ووتاردانی بێت . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، هێزە ئاسایشییەکان ٢٠ شارومەندی کوردی بەشداری خۆپیشاندانیان دەسگیر کردووە . ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەنی ڕابردوو لە دانیشتنیک بە ئامادەبوونیی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەو ناوچەیە ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕفراندۆم لە ٢٥ سیپتەمبەری ٢٠١٧ دا . ئەوە لە حالێکدایە کە پێداگری لە سەر بەڕێوە بردنیی ڕفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بووەتە هۆی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق و تاقمە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە. تەنیا ڕژێمی زایۆنیی لەبەڕێوە چوونی ڕفراندۆم لە هەریمی کوردستان لاگری کردووە .