سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309195-سەرۆکی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_و_سەرۆک_کۆماری_ئەم_وڵاتە_کۆبوونەوە
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەفدێکی باڵای هاوڕێی بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ فۆئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2017 13:59 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبوونەوە

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەفدێکی باڵای هاوڕێی بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ فۆئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی مێهر، کەمێک لەمەوپێش مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لە لایەن فۆئاد مەعسووم و کۆسرەت ڕەسول و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  پێشوازیی لێ کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەک سەرکردەی باڵای یەکێتی تیای دا  بەشدارن و ئێستاش کۆبوونەوەکە درێژەی هەیە و هێشتا تەواو نەبووە، باس لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەردانەکەی بارزانی بۆ شاری سلێمانی  بە مەبەستی بەشداری کردنیەتی لە کەرنەڤاڵی ریفراندوم کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یاریگای شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.