تورکیا خاکی دهۆکی بوردمان کرد
بوردمانی باکووری عێراق لە لایەن فروکه شەڕکەرەکانی تورکیاوە و بڵابوونەوەی نەخشەی ناوچە داگیرکراوەکانی بندەستی داعش لە پارێزگای ئەنبار گرنگترین هەواڵە ئەمنییەتیەکانی عێراقە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، شەڕکەرەکانی تورکیا باکووری عێراقیان بوردمان کرد.
سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند: شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا، مۆڵگەکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب و ئەفاشین باسیان لە باکووری عێراق بوردمان کرد.
بڕێ لە شایەت حاڵان لە پارێزگای دهۆکیش ڕایانگەیاند کە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەی ئەفاشینی سەر بە ناوچەی شیلازی لە ئەو پارێزگایە بوردمان کردووە و ئەو بوردمانە یەک کاتژمێر درێژەی هەبووە.
زانیاری زیاتر لە سەر بەرکەوتووانی ئەم هێرشە و کوژراو برینداری بڵاونەبووەتەوە.
هەواڵی تری عێراق ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق نەخشەی ئەو ناوچانەی کە ئێستا لە دەستی داعش ماوە لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.