ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: هێزی پێشمەرگە بەشداریی هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجە ناکات
هاوکات لەگەڵ فەرمانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەست پێکردنی هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک، جەباریاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سەربەم وەزارەتخانەیە بەشداری هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجە نابن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،هاوکات لەگەڵ فەرمانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەست پێکردنی هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجەی باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک، جەباریاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی سەربەم وەزارەتخانەیە بەشداری هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجە نابن.
ناوبراو پێشی داگرت: هێزی پێشمەرگە بەشداریی ئەو هەڵمەتە ناکات و تەنیا لەو مۆڵگەکانی پێشووی خۆی دا دەمێنێتەوەو ماوەی جوڵانەوە بە داعشییەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە نادات.
ناوبراو جەختیشی کرد: ماوە بە هیچکام لە هێزەکانی عێراقیش نادرێت کە لەو میحوەرانەی وا لەژێر دەستەڵاتی پێشمەرگەدایە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن.
بە قسەی جەباریاوەرئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕێکخستنی پێویست لە نێوان وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجە کراوەو هەردووک لا لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە تەنیا سوپای عێراق لەو هەڵمەتەدا بەشداریی هەبێت.
بەرلەمە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند بوو کە ئامادەیە بەشداریی ئەو ئۆپراسیۆنە بکات.
45 هەزار چەکداری عێراقی بە سوپاو حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵ و هێزەکانی دژی تیرۆرەوە لە سەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە هەڵمەتی ڕزگار کردنی حەویجەیان بە ناوی واهاتین حەویجە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست پێکردووە.