یەکێک لە کاربەدەستانی بزووتنەوەی گۆڕان : لە ڕفڕاندۆمی سەربەخویی هەرێمی کوردستان بەشداری ناکەین
یەکێک لە کاربەدەستانی بزووتنەوەی گۆڕان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو پارتە ، بەڕێوە چوونی ڕفڕاندومی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی بە هەوڵدان بۆ مانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕفڕاندۆم بەشداری ناکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس دانا عەبدولکەریم بەرپرسی کاروباری هاوپەیوەند بە دەوڵەت و پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە وتووێژ لە گەڵ ڕادیو دەنگی ئەمریکا وتی کە ئەو بزووتنەوەیە لە کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە 25 ئەم مانگە زاینیە بەڕێوە بچێت بەشداری ناکات . ناوبراو وتیشی کە بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانی کوردستان بە سەرچاوەی یاسایی و سیاسی شەرعی خەڵکی کوردستان لە کاروبارە گرینگ و چارەنووس سازەکاندا دەزانێ و هیچ بڕیارێک بۆ بەڕێوە چوونی ڕفڕاندۆم لە لایەن پەرلەمانەوە نەدراوە . دانا عەبدولکەریم هەروەها وتی: بڕیاری بەڕێوە چوونی ڕفڕاندۆم لە لایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێبەری پارتی دیموکرات دراوە و ئامانجەکەی مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمە .ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا سەبارەت بە سەفەری بارزانی بۆ سلێمانی کە ڕوژی چوارشەمە 21 سێپتامبر ئەنجام درا وتی: ئەو سەفەرە لە ڕوانگەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە گرینگایەتی نیە .