عەبادی: کۆپرسییەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراق ناپەژرێنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309323-عەبادی_کۆپرسییەکەی_ناوچەی_کوردستانی_ئێراق_ناپەژرێنین
حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری فواد مەعسوومی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: لەبەر ئەوەی کە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاسای بنەڕەتیی ئێراق نایەتەوە، لای ئێمە قەبووڵ نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2017 06:24 Asia/Tehran
  • عەبادی: کۆپرسییەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراق ناپەژرێنین

حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری فواد مەعسوومی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: لەبەر ئەوەی کە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاسای بنەڕەتیی ئێراق نایەتەوە، لای ئێمە قەبووڵ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ عەبادی لەم دیدارەدا سەبارەت بە مەسەلەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق پێی داگرت: هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بەم مەسەلەیە نەگۆڕە و ئێمە سوور و پێداگرین لە سەر یەکپارچەیی خاکی ئێراق و درێژە پێدانی وتووێژ و دانوستان  بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بەردەم لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیدا.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی: هەرچەشنە یەکلایەنە جوڵانەوە لەمەڕ بەڕێوەبردنی گشتپرسی  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕەت کرایەوە.

حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سێشەممەی ڕابردوو (١٩ی سێپتەمبەر)یش وتبووی کە نەیاری ئەوەیە مەسەلەی کێشە و ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر  بکرێ بە دۆسییەیەکی نێودەوڵەتی و تەنیا ڕێگاچارەی ئەم کێشەیە وتووێژ بە تەوەرەی یاسای بنەرەتی ئێراقە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.