تەقینەوەی بۆمب لە کەرکووک، سێ پێشمەرگە کوژران
بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە باشووری شاری "کەرکووک" لانیکەم ٣ پێشمەرگە کوژران و ٥ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
ئەم تەقیەنەوەیە شەوی یەکشەممە لە نزیکی ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری هێزی پێشمەرگە ڕووی دا.
ژێدەرە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە ؛ شوێنی تەقینەوەکە لە ناوچەی "داقون" لە نزیکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپی تیرۆریستیی داعش بووە.
ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدا ڕووی دا کە بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق هەوڵ دەدەن بۆ بەڕێوە بردنی گشپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق.
ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧; کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.
بەم حاڵەشەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە هەموو کوردی ئێراق کردووە کە لەو گشتپرسییەدا بەشداری بکەن.