یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق داوای دواخستنی گشت پرسی لە کەرکوک دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309637-یەکێتیی_نیشتیمانیی_کوردستانی_عێراق_داوای_دواخستنی_گشت_پرسی_لە_کەرکوک_دەکات
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک داوای دواخستنی گشت پرسی لە کەرکوک دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2017 09:30 Asia/Tehran
  • یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق داوای دواخستنی گشت پرسی لە کەرکوک دەکات

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک داوای دواخستنی گشت پرسی لە کەرکوک دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ نەوا ، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی، راگەیەندراوێکی لە فەیسبووک دا بڵاو کرده‌وە و تێدا بە گێڕانەوە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە باسی ئەوەی کردووە کە بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووکی یەکێتی نیشتیمانی  داوای دواخستنی ڕیفراندۆم لە شارەکە و ناوچە کێشە لە سەرەکان  دەکات.

ناوبراو لەم ڕاگەیەندراوەدا پێی داگرتووە کە،لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆزی ڕەوای جەماوەرو هەروەها پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکووک و دوورخستنەوەیان لە هەموو جۆرە مەترسی و هەڕەشەیەک و پاراستنی پێکەوەژیان لە شارەکەمان و بە هەند وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی وڵاتانی ئیقلیمی و بە تایبەت ڕای نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە زلهێزەکان و بۆ لە دەست نەدانی پشتیوانانی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەبارنەچوونی دروشم و ڕێبازی یەکێتی نیشتیمانی لە جێبەجێ کردنی مافی چارەی خۆنووسین،وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگی دەزانین لە کوردستان بە گشتی و لە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بە تایبەتی، پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی لەبارتر دوا بخرێت تا هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی ئەم مافە لە نێوخۆ و دەرەوە مسۆگەر بکرێ.

جێگای ئاماژەیە ڕێفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێ لە سەر بەڕێوە بردنی داگیراوە لەگەڵ دژایەتیی کۆمەڵێکی زۆر لە لایەنە گەورەکانی کوردستان بۆ وێنە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێک لە ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق دا بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەم بابەتە هەروەها لەگەڵ نەیارەتیی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی نێونەتەوەییش دا بەرەوڕوویە.