تاوسەندنی هەڵس و کەوتی بەرپرسانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ نەیارانی گشت پرسی
ئهیلوول 25, 2017 11:52 Asia/Tehran
سەرچاوە ئێراقییەکان باس لە زەخت وگوشاری بەرپرسانی کوردستانی ئێراق دەکەن لەسەر میدیاو میدیاکارانی کوردی نەیاری بەڕێوەچوونی ریفراندۆم.
گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسای نەیارەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکان دەس پێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئێراقییەکان، بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق، بڵاوکردنەوەی بەرنامەو پرۆگرامەکانی کەناڵی ئێن ئار تی لەبەر هەڵوێست گرتنی لەدژ ریفراندۆمی ئەو هەرێمە، ڕاگرت.