سەرلەشکەر سەفەوی : گشت پرسیی جیا بوونەوەی کوردستانی عێراق ئاڵۆزی درێژماوە لە ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309799-سەرلەشکەر_سەفەوی_گشت_پرسیی_جیا_بوونەوەی_کوردستانی_عێراق_ئاڵۆزی_درێژماوە_لە_ناوچەیە
ڕاوێژکاری بالای فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران وتی: گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سیاسەتێکی بەدی هێنەری ئاڵۆزی وقەیران بەشێوەی شەڕی درێژ خایەن لە ناوچەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2017 12:25 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر سەفەوی : گشت پرسیی جیا بوونەوەی کوردستانی عێراق ئاڵۆزی درێژماوە لە ناوچەیە

ڕاوێژکاری بالای فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران وتی: گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سیاسەتێکی بەدی هێنەری ئاڵۆزی وقەیران بەشێوەی شەڕی درێژ خایەن لە ناوچەیە .

گشت پرسی جیا بوونەوە لە هەرێمەی کوردستانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دەسپێکرا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا سەردار سەرلەشکەر یەحیارەحیم سەفەوی ئەمڕۆ دوشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران لە کەرە ج لەڕۆژئاوای تاران، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەوپەڕی دەسەڵاتەوە لە بەرانبەر گشت پرسیی جیا بوونەوە لە کوردستانی عێراق ڕاوەستاوە ، وتی: ئێران لە پەنجاساڵ لەمەوپێش هەتا ئێستاکە لە کوردەکانی عێراق پشتیوانی کردووە وکەوایە ئەم گشت پرسیە بە چەشنێک خەیانەت بە نەتەوەی کوردی عێراق دەزانیت. ڕاووێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: گەلی کوردی عێراق وناوچە بە وشێاری وبە هاوڕی یەتی دەوڵەتەکانی تورکیا ، ئیران عێراق وسووریا وهەروەها دلسوزانی ناوچە کە لەدووی ئەمنیەتی پاوەجین  و بە کردەوەبەرەنگاری پیلانی نوێی زایونیەکان ده بنەوە. سەرلەشکەر سەفەوی وتیشی: دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە سووریا وعێراق ، گشت پرسیی جیابوونەوەی هەڕیمی کوردستانی عێراق پیلانی نوێی زاێونیەکان وئەمریکیەکان بۆ بەدی هاتنی شەڕیکی درێژ خایەن لە ناوچەیە ولەم شەڕە فرەتر لە هوموو ، خەڵکی کوردی عێراق زیانیان وێ دەکەوێت.