پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309803-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا_بۆسەر_ناوچە_شاخاوییەکانی_باکووری_ئێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەشگەلێکی ناوچە شاخاویی و کوێستانییەکانی باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بەشگەلێکی ناوچە شاخاویی و کوێستانییەکانی باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە ئانکارا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمرۆ دووشەممە بەرزاییەکان و بەشگەلێکی باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.

لەمەڕ ژماری شیمانەیی قوربانیانی ئەو پەلامارە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

مێدیاکانی تورکیا ڕایدەگەیێنن، حکومەتی ئانکارا هەروەها هاتووچۆ لەئێراق بەرەو تورکیاشی ڕاگرتووە.

سەرباری نەیارەتییە ناوچەیی ، و جیهانیەکان و نەیارەتی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو گشت  پرسییە لەناوچە جیاجیاکانی ئەو هەرێمە لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەس پێ بووە.