هەڕەشەی ئەردۆغان ڕوولە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309841-هەڕەشەی_ئەردۆغان_ڕوولە_کاربەدەستانی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرۆک کۆماری تورکیا وشداری دا ، ئەگەر بێتۆ کاربەدەستانی هەڕێمی کوردستانی عێراق بەردەوامن لەسەر کاری سەرەڕوویانە ئەنقەرە گەمارۆی ئابووری وبژارەی سەربازی کاری لەپێشینەی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2017 14:15 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی ئەردۆغان ڕوولە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک کۆماری تورکیا وشداری دا ، ئەگەر بێتۆ کاربەدەستانی هەڕێمی کوردستانی عێراق بەردەوامن لەسەر کاری سەرەڕوویانە ئەنقەرە گەمارۆی ئابووری وبژارەی سەربازی کاری لەپێشینەی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما لە ئانکاراوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمرۆ دوشەممە لە ئەستەمۆڵ وتی: هەموو بژارەکان لەدژی هەریمی کوردستانی عێراق لەوان داخرانی هێڵی بوری گواستنەوەی نەوتی باکووری عێراق ، داخرانی بنکە گومرکیەکان وتەنانەت بژارەی سەربازی لەسەر میزە. ئەو بەڕاگەیاندنی ئەمە کە ئانکارا هیچکات ئیزنی دامەزرانی حکومەتیکی ساختە لە سنوورەکانی باشووری خۆی نادات وتی: هەڵوێستی دەوڵەتی ئانکارا لەم بوارە ئاشکرایە وئەنجامی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەڕێمی کوردستانی عێراق بە پیچەوانە لەگەڵ یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ، ئیعتباری نیەو نامەشروعە. وتیشی: لە کاتی زەمەنی کە وڵات وخەڵکی عێراق فرەتر لە جاران بە یەکیەتی ویەکگرتوویی پێویستی هەیە وەها کردەوەیەک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێناوی جیا بوونەوە بەهیج لەونێک قەبوڵ کراو نیە. ئەردۆغان هەروەها وتی: لەگەڵ هەرجۆرە کردەوەیەک کە ئەمنیەتی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ مەترسیی ڕووبەڕوو بکاتەوە بە توندی هەڵسو کەوت دەکەین. کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە زۆر جار بە نایاسایی زانینی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق وشوێنهاتەکان وگوڕانکاریەکانی شیمانەیی دوای ئەوە، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریان دا. ئەمەلەحاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو یش بەپێی بەیان نامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ، ئەم وڵاتە هەرێمی ئاسمانی خۆی بەرەوڕووی هەریمی کوردستانی عێراق داخست. هەروەها دوو هێڵی ئاسمانی تورکیا " تورکیش ئەیر لاین" وئەتلەس تورکیا" یش فڕینەکانی خۆیانیان بەرەو هەولێری عیراق ڕاگرت. بە پێی نەیارتیەکانی جیهانی ودەوڵەتی ناوەندی عێراق ، کاربەدەستانی هەڕیمی کوردستانی عێراق  ئەم گشت پرسیەی لە بەیانی ئەمرۆ دوشەممە بیست وپێنجی سێپتەمبەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕیوە بردووە.