نیگەرانی دەربڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دواهاتەکانی کۆپرسی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i309879-نیگەرانی_دەربڕینی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_دواهاتەکانی_کۆپرسی_هەرێمی_کوردستان
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە گشتپرسی جیا بوونەوە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات لە مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2017 05:18 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دواهاتەکانی کۆپرسی هەرێمی کوردستان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە گشتپرسی جیا بوونەوە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات لە مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە نیۆیۆرک؛ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، ئەو گشتپرسییەی بە هۆکارێک زانی بۆ کەوتنە مەترسیی پاوەجێی و ئارامیی ئەم وڵاتە.

" ئانتۆنیۆ گوترێش" لەم بەیاننامەیەدا کە لە لایەن وتەبێژەکەیەوە خوێندرایەوە، داکۆکی خۆی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی و یەکێتی و یەکپارچەیی ئێراق ڕاگەیاند و داوای لە بەرپرسانی ناوچەی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق کرد هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوانیان بە دانوستان و وتووێژێک و ئامادەیی بۆ پێکەوە ڕاهاتان و لە خۆبردوویی چارەسەر بکەن.

"بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەی بەریتانیایش ئێوارەی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە داکۆکی لە گشتپرسییەکی هەرێمی کوردستان نەکردووە و درێژە دەدات بە پشتیوانی خۆی لە یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتدارێتیی ئێراق.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە درێژەدا ڕایگەیاند: بە بڕوای ئێمە بەڕێوە بردنی هەرچەشنە گشتپرسییەکەی دەبێ بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بێ.

گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای ناڕەزایەتی و نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە چوو.

بڕیارە ئەنجامەکانی ئەم گشتپرسییە ٢٤ کاژێر پاش کۆتایی هاتنی ڕاگەیەندرێ.