هەڵپەساردنی فڕینەکانی لوبنان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشگەی فڕۆکە وانی لوبنان " میدل ئیست" ئەمرۆ چوار شەممە ڕایگەیاند: فڕینەکانی ئەو بەشگەیە لە لوبنان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و بە پێچەوانە هەڵپەساردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ گەورەترین بەشگەی فڕۆکە وانی لوبنانی" میدل ئیست" لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند: هەڵپەسێردرانی فڕینەکانی ئەو بەشگەیە لە هێلی بەیروت-هەولێرەوە و بە پێچەوانە لە رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت . هەڵپەرسێردرانیی فڕینەکانی لوبنان بۆ هەولێر لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی کۆپرسی ئەمدواییە لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.
شیخ " عەلی فەزلۆڵڵا" ئیمام جۆمعەی بەیروت یش بەڕێوە چوونی هاوکاتی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و شەڕی ترۆریستان لەو وڵاتەی بە زیانی هەموو عێراقییەکان زانیوە و وتیشی: چابوونەوەی برینی سەرچاوە گرتوو لە شەڕی فیتنە لە رێگای یەکێتی و پێشگرتنە لە هاتنە دی پیلانی پارچە پارچە کردنیی وڵاتە ئیسلامییەکانەوە گونجاوە .
زانای ئایینی لوبنانی هەر وەها وتیشی: وتووێژ باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنیی گرفتەکان لە عێراق دا تا مافەکانیی هەموو لایەنەکان لەو وڵاتە دا دەستەبەر بکرێت . سەرەڕای نەیاریەتییەکانی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خولیای تاکە کەسی ئەو کۆپرسییەی لە رۆژی دووشەممە و تەنانەت لە ژمارێک لە ناوچە کێشە لە سەرەکان لە نێوان هەولێر وبەغداوە بەڕێوە برد .