وشداریی بەرلین لە حاند دواهاتەکانی گشتپرسی لە کوردستانی ئێراق
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان وشداری دا لە حاند دواهاتە ئاڵۆزەکانی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "زیگمار گابرییەل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان ڕۆژی چوارشەممە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەنجامی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردنی پێویست نییە، داخ و کەسەری دەربڕی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی بۆ جیا بوونەوەی کوردستان لە ئێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە بێ لەبەرچاو گرتنی تێبینی و وشدارەکان و هەروەها بە پێچەوانەی ڕاسپێری زۆرینەی کۆمەڵگەی جیهانی ئەو گشتپرسییەیان بەڕێوە برد.
گشتپرسی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر وێڕای نەیارەتیی یاسای بنەڕەتی، دەوڵەت، پەرلەمان و دادگەی فیدراڵی ئێراق و هەروەها دژایەتی توندی دەوڵەتانی داروسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاگەیاندنی لێژنەی باڵای گشتپرسیی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق ژماری دەنگدەرانی بەشدار لەو گشتپرسییەی هەرێم، چوار و نیو ملوێن کەس بووە کە ٩٢.٧٣% دەنگی بەڵێیان داوە بە جیابونەوەی کوردستان لە ئێراق.