بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر خوازیاریی پێداچوونەوەی بەغدا بە بڕیارەکەی بووە
بەڕێوە بەری فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەوڵەتی ئەو ولاتە داوایکرد پێداچوونەوەی بێت بەسەر بڕیاری ئەمدواییەی خۆی دا .
بە گوێرەی راپۆرتی کەنالی تەلەفەزیۆنیی ئەلحەدس، سەرچاوە ئاگادارەکان لە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی هەولێر جەختیان کردووە دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە بەغدا، بریاری گرتووە لە ئەمشەوەوە تا کۆتایی ساڵ، لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دا ، ناوچەی قەدەخی فڕین بەدی بێنێت .
تالار فائیق سالح وتی: فڕینەکان لە فڕۆکە خانەی هەولێر ڕانگیردرێت و فڕینەکانیی دەرەوەیی بە شێوەی ئاسایی و بێ هیچ لەمپەرێک بەردەوامن. فڕۆکە خانەی هەولێر بریاری یەکجاریی لە بارەی ڕاگرتنیی فڕینەکانی نێو دەوڵەتیی نەگرتووە . سالح وتیشی: لە بەگدا بە فەرمی بانگێشتنمان کردووە تا کۆبوونەوەی هاوبەس بەڕێوە ببەین. بریاری دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە ئاگاداریی هەموو بەشگەکانیی بیانی گەییشتووە . هەمووشتیک بەستراوەتەوە بە وڵامی بەغدا. ئەگەر بەغدا پیداگری بکات لە سەر بڕیارەکەی ، بەمانای ئەوەیە کە فڕینە نێو دەوڵەتییەکان دەبی لە ەئمشەوەوە ڕابگێرێت .
ئەو وتیشی: لە ڕوانگەی تەکنیکی ، سپاردنی بەڕێوە بەرایەتی فڕۆکە خانە بە لایەنی تر گونجاو نییە. هەڵبەت ئێمە بەگوێرەی ئەزموونیی ساڵانیی ڕابردوو، گرفتێکمان نییە لەگەل ئامادە بوونی چاودێران لە فڕۆەک خانەی هەولێر دا.
دەوڵەتی عێراق رۆژی پێنجشەممە باسی لە هەڵپەساردنیی هەموو فڕینە نێو دەوڵەتییەکان بەرەو هەریمی کوردستانی عیراق و بەپێچەوانەی کرد لە ئەمرۆ هەینییەوە و ئەمە یەکەم کردەوەی تۆڵە ئەستێنانەی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدایە دوای بەڕێوە چوونیی کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عیراق دا .
کۆپرسی جیابوونەوەی هەریمی کوردستانی عیراق سەرەڕای نەیاریەتییەکانی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ بە خولیای تاکە کەسی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکەری دەستووری عێراق و یاساو ڕێساکانیی نێو دەوڵەتییە.