درێژەی ڕەخنەی سیاسەتڤانانی کوردی ئێراق لەبەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم
چەند ڕۆژ دوای بەڕێوە چوونی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ، شەپۆلی ڕەخنەکان بەدژی ئەم کارە نایاساییەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەست پێکراوە .
ریفراندۆمی جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەر پێداگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو .
ئەم کارەی بارزانی بنپێکردنی دەستووری ئێراقە .
عادل عەزیز ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی هەینی پێداگری کرد کە مەسعوود بارزانی خەڵکی ئەم ناوچەیەی فریو داوە .
عادل عەزیز بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر مانەوەی لە دەسەڵات دەستی دایە بەڕێوەبردنی ریفراندۆم، وتی: ئەم کارەی بارزانی خەڵکی هەرێم بەرەو سەرلێشێواوی دەبات .
شوان داوودی ئەندامی کوردی پەرلەمانی ئێراقیش پارەکانی کوردی ئێراقی لەوان یەکێتی وەک سەرەکی ترین دۆڕاوانی ریفراندۆمەکە زانی و وتی : ئەم پارتە دۆستایەتی وڵاتانی ناوچەی لە دەست داوە.
سۆران عومەر یەکێکی تر لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پێداگری لەسەرئەمەی کە بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵە بوو وتی : کۆدەنگی بەدژی ئەم کارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئارادایە .
بیروڕای گشتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە توندی نیگەرانی دواهاتی نەرێنی ڕیفر اندۆمە . ز
زۆرێک لەکۆمپانییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان چوونەتە دەرێ .
سنووری وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراقیش لەسەر داواکاری بەغدا داخراوە .
هەروەها زۆرێک لە وڵاتانی جیهان فڕینەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان وەستاندووە .
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەورووپا و ئەمریکاش وێڕای ئیدانە کردنی کاری مەسعوود بارزانی بۆ بەڕێوە بردنی ریفراندۆم و بەپێچەوانە زانینی لەگەڵ دەستووری ئێراق، هەرچەشنە کارتێکەریی یاسایی ئەنجامی ئەم ریفراندۆمەی ڕەت کردەوە و لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و سەروەری خاکی ئێراق، پێداگری کرد .