زاڵبوون بە سەر بوراگەکانی کوردستانی عێراق؛بەهەماهەنگی تاران و ئانکارا
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند: زالبوون بە سەر بوارگە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کەلە ئەمڕۆ شەممە دەستپێدەکرێت، بەهەماهەنگی ئێران و تورکیا ئەنجام ئەدرێت .
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، لەبەیاننامەیەک کە وەزارەتی بەرگری عێراق دۆێشەو دەرکریکردووە هاتووە : سێ کاروانی سوپای عێراق بۆ لە دەستگرتنی کۆنتڕۆڵی بوراگەکانی سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمرۆ بەڕێدەکرێن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە یەکی لەو بوارگەگەلە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە،"ئیبراهیم خەلیل" بوو کە لە سنووری تورکیادایە و حآج عۆمران و باشماقیش دوو بوارگەی نێو دەوڵەتین لە سنوورەکانی ئێران وعێراق دا کەلە ئەمرۆوە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵ .
: حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عیراق دۆینی لە بەیاننامەیەک لە بارەی زاڵبوونیی دەوڵەتی انوەندی بە سەر سنوورەکان و بوارگەکانی هەرێمی وکردستانی عێراق ، وتی: ئەم کردەوە گە لە بەمەبەستی پێشگرتن لە قاچاخ و گەندەڵی ئەنجام ئەدرێت و کردەوەی تەمێکارانە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی ئەنجامدانی کۆپرسی جیابوونەوە نییە و ئەوە لە هەموو وڵاتانی جیهان دا باوە . " عۆسمان ئەلغانمی" سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کە حەوتەی ڕابردوو سەردانی ئێرانی کردبوو، ڕۆژی پینجشەممە هاوڕێ گرووپێکی ئێرانی سەردانی سنوورە هاوبەشەکانیی دوو وڵاتیان کرد .