پەرلەمانی کوردستانی ئێراق دەسپێشخەری ئایەتۆڵڵا سیستانی پەژراند
پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەسپێشخەری ئایەتۆڵڵا سستانی لەبارەی قەیرانی گشت پرسیی کوردستانی عێراقی قەبوڵ کرد.
ئایەتۆڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق دوێنێ هەینی لە کەربەلای پیرۆز پێشنیاری کرد: یاسای بنەڕەتی مەرجەع چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان بێت ولەئەگەری بەرهەم نەهاتنی ئەنجام وئاکام دادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی بڕیاری نیهایی بگریت. بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژی شەممەی ئیرنا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : لە گەڵاڵەی دەسپێشخەریانەی ئایەتۆڵڵا سیستانی لە بارەی ئارام کردنەوەی دۆخ وبانگهێشتی ناوبراو بۆ پاڕاستنی مافی کوردەکان پێشوازی دەکەین. کەنالیت سومەریە نێوز ڕایگەیاند : پەرلەمانی کوردستان ئەمڕٶ دانیشتنێکی بە تەوەریەتی وەڵام بە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە برد. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش چەندکاژیر دوای ڕاگەیاندنی هەڵوێستی ئایەتۆڵڵا سیستانی لەنوێژی هەینی کەربلا بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک لەم گەڵآڵەیە کە بە مەرجەعیەتی یاسای بنەڕەتی عێراق ودادگەی باڵای یاسای بنەڕەتی بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان لەگەڵ کوردستانی عێراق گەڵآڵە ڕێژی کرا، پێشوازی کرد. سەیید ئەحمەد ئەلسافی نوێنەری مەرجەعیەتی عیراق یش دوێنێ لە خۆتبەکانی نوێژی هەینی کاربەدەستانی دەوڵەتی بەغدا وهەڕێمی کوردستان بە کردەوە نیشان دان لەچوارچێوەی پاڕاستنی یەکپارچەیی خاک ، یاسای بنەڕەتی وتووێژ بۆ چارەسەر کرانی ناکۆکیەکان بانگهێشت. پێشتر ، ئایەتۆڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق وێڕانی نەیارەتی دەبرین لەگەڵ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ، لەهەوڵەکان بۆ پارچە پارچە کرانی عێراق داخ ومەخابنی دەربڕی ولە هەموو لایەنەکان داوای کردبوو پێبەند بن بە یاسای بنەڕەتی . گشت پرسیی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی بەبڕانەی دەوڵەتی عێراق بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر ی دووهەزاروحەفدە بە پیداگری مەسعود بارزانی بەڕێوە چوو.