سێ هەزار کەس لە ئاوارەکانی حەویجە گەیشتنە پارێزگای کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i310617-سێ_هەزار_کەس_لە_ئاوارەکانی_حەویجە_گەیشتنە_پارێزگای_کەرکووک
هاوکات لە گەڵ پێشڕەویەکانی ئەرتەشی ئێراق لە ناوچەی حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوایی کەرکووک و تێکشاندنی دوایین هێلانەی تاقمی تێۆڕیستی و تەکفیری داعش ڕۆژانە سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ڕەوانەی کەرکووک دەبن تا گیانی خۆیان ڕزگار بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2017 14:42 Asia/Tehran
  •  سێ هەزار کەس لە ئاوارەکانی  حەویجە گەیشتنە پارێزگای کەرکووک

هاوکات لە گەڵ پێشڕەویەکانی ئەرتەشی ئێراق لە ناوچەی حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوایی کەرکووک و تێکشاندنی دوایین هێلانەی تاقمی تێۆڕیستی و تەکفیری داعش ڕۆژانە سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ڕەوانەی کەرکووک دەبن تا گیانی خۆیان ڕزگار بکەن .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا زیاتر   لە سێ هەزار  ئاوارەی دانیشتووی  حەویجە  کە  زۆربەیان  ژن و منداڵن  دێونێ  شەمە  خویان  گەیاندە  پارێزگای  کەرکووک   .  زیاتر  لە  هەزار و دووسەد کەس  لە ئاوارەکان   ئەمڕۆ یەکشەمە  خۆیان لە گوندی  مەکتەب خالد ناساندە   هێزەکانی  پێشمەرگە . سەرچاوە ئاسایشیەکان دوای  پشکنین و لێپێچینەوە لەو ئاوارانە ئەوانیان  ڕەوانە ی  ئوردوگاکانی تایبەتی  ئاوارەکان دەکەن   شیاوی  باسە  لە نێوان  بنەماڵەگەلێک  کە دوێنی  لەناوچەکانی  داعش  هەڵاتوون ژنێکی  ئیزەدییش  ئامادە بوو   ڕێکخراوەکانی  مافی مرۆڤ  پێشبینیان کردووە  بە دەسپێکی  پەلامار دژی تاقمی تێڕۆڕیستی  داعش لە حەویجە زیاتر  لە 65 هەزار کەس ئاوارە بوونە  حەویجە لە باشووری  ڕۆژئاوایی کەرکووکە  و دوای  ساڵی  2014ز ایینی   لە لایەن  تاقمی تێڕۆڕیستی داعشەوە  داگیر کرا .