پێشوازیی ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرۆژەی پێشنیارکراوی ئایەتوڵڵا سیستانی
ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی یەکشەممە پێشوازی کرد لە پرۆژەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق بۆ چارەسەریی ناکۆکیەکانی هەولێر - بەغدا .
ئایەتوڵڵا سیستانی رۆژی هەینی لە شاری کەربەلا پێشنیاری کرد : دەستوور سەرچاوەی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان بێت و لە کاتی نەگەیشتن بە ئەنجام ، دادگای باڵای دەستوور بڕیاری دواجار بدات .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لە بەیاننامەی دەرچوو دوای کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق ، پرۆژەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی و کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکان ، بە نرخ وەسف کراوە .
خەلیل ئیبراهیم نوێنەری ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق لەپرێس کۆنفڕانسێکدا گوتی : بۆ درێژەی دانوستانەکان سەردانی بەغدا دەکەین بەڵام بێگومان بە ئامانجی نوێ درێژە بە دانوستان ئەدەین .
بە وتەی خەلیل ئیبراهیم هەرێمی کوردستاین عێراق لە بارەی سەربەخۆیی ، یاساغ کرانی گەشتە ئاسمانیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە و مافی گەلی کوردستانی عێراق لە گەڵ بەغدا وتووێژ دەکات .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ناوی ئەم ئەنجوومەنە لە ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێمی کوردستان بۆ " ئەنجومەنی سیاسی کوردستانی عێراق " دێتە گۆڕان .