حەیدەر عەبادی : هەنگاوی نایاسایی هەولێر ، کێشەیەک ناخاتە بەردەم عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێ تەلەفۆنی دا لە گەڵ ئەحمەد ئەبوولغەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب جەختی کردەوە ، بەغدا رێگا نادات هەنگاوی نایاسایی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەڕێوەبردنی گشتپرسیی جیابوونەوە کێشەیەک بخاتە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەم وڵاتە لە گەڵ گروپە ترۆریستیەکان .
ئەحمەد ئدەبوولغەیتیش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆمکاری عەرەب ئەنجامی کۆپرسیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە فەرمی ناناسێ جەختی کردەوە ئەم کۆمکارە خوازیاری پارێزرانی یەکپارچەیی و یەکڕیزیی عێراقە .
گشتپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتی جیهانیی و کاردانەوەی توندی عێراق رۆژی دوشەممەی رابردوو بەڕێوە چوو . ئەم هەنگاوە بە پێچەوانەی دەستووری عێراق بوو و کاربەدەستان و شارەزایانی نێودەوڵەتی بە جاران رایانگەیاندووە هەڵوەشانی عێراق تەنیا بە قازانجی ترۆریستانی داعش و رژێمی زایۆنیە .