سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ داخرا
تشرینی یهکهم 02, 2017 11:09 Asia/Tehran
قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەهۆی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی وڵاتی ئێرانەوە داخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕی سەربازیی لە سنوری نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بەخەندان-ی رایگەیاند، ئێران مەرزی باشماخ و سەرجەم مەرزە لاوەکییەکانی دیکەی داخستووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرزەکە لەکاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە داخراوەو تاوەکو بەردەوامبونی مانۆڕە سەربازییەکە دادەخرێت.
هاوکات شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بە ماڵپەڕی خەندان-ی راگەیاند، لەئێستادا مەرزەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخراوەو بەهۆی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییەوەو دیارنییە کەی دەکرێتەوە.