نەیارەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرامبەر بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ئەندامی نووسینگەی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و هاوسەرەکەی جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی پێشووی ئێراق، وتی : خەرج و بەرجی کردەوەی پڕهەراوهوریای کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لە گیرفانی شارومەندانی کوردەوە دەدرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی ئێراق ، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیە ک دا پێکهاتنی ئەنجومەنی سیاسی کوردەکانی ئێراق لە هەرێمی کوردستانی بە هەڵەیەکی گەورە وەسف کرد و وتیشی: ئەم بڕیارە ناڕاستە ش هەر وەک بەڕێوەبردنی ریفراندۆم لەم ناوچەیە بێ ڕاوێژلەگەڵ پارتە سیاسییەکانی کوردستان، گیراوە .
هیرۆئیبراهیم ئەحمەد بەئاماژەدان بە نەیارەتی ناوچەیی و واوە ناوچەیی بە بەڕێوەبردنی ریفرادوم وتی : یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق هیچکات لەگەڵ هەوڵە لەناکاوەکانی کاربەدەستانی کورد هاوڕێ نابێت .
هەرلەم حاڵەدا سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە وتی : کوردستان سەرەتا دەبێ ئەنجامی ریفراندۆمی بە پێچەوانەی دەستوور، هەڵوەشێنێتەوە و دواجار وتووێژێکی جیددی بۆ بەهێزکرانی یەکپارچەیی ئێراق بکرێت .
ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، 25ی سپتەمبەری ساڵی 2017 لەسەر هەڵوێستی مەسعوود بارزانی ، بەڕێوە چوو .