بڕانی مووچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق
بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند، ئەمریکا خۆی بواردووە لە نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی دانی مووچەی٣٦هەزار هێزی پێشمەرگەی کورد.
حکومەتی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ژوولای٢٠١٦دا ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگانە بدات بە٣٦هەزار پێشمەرگەی کورد کە بەشداری شەڕی دژ بەداعشن.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی کوردپرێس، هەژار عومەر ئیسماعیل بەرپرسی ڕێکخستن و پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق بە ئەلمانیتۆری وت: بڕیاربوو یادداشتی تەبایی نوێی نێوان هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئەمریکا لەسەر درانی مووچەی مانگانە بەهێزەکانی پێشمەرگە واژۆ بکرێ، بەڵام ئەمریکا لەبەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە کوردستانی ئێراق، لە بەردەوام کردنی، پاشگەز بۆوە.
واچاوەڕوانی دەکرا ئەو ڕێککەوتننامەیە بەکۆتایی هاتنی ماوەکەی لە سیپتەمبەری٢٠١٧ نوێ بکرێتەوە، بەڵام وتووێژەکانی نێوان هەولێر و واشنگتۆن لەسەر درانی مووچە بە هێزەکانی پێشمەرگە، ڕاگیراوە.
ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی لێبڕاوانەی حکومەتی ئێراق، ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەڕێوەچوو.
ئەو کردەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق جۆرێک پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتیی ئێراق و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.