دانپێدانانی نێچیروان بارزانی لەسەر دەوری یەکێتی بەخشی جەلال تاڵەبانی لە ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311327-دانپێدانانی_نێچیروان_بارزانی_لەسەر_دەوری_یەکێتی_بەخشی_جەلال_تاڵەبانی_لە_ئێراق
سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، جەلال تاڵەبانی بە کەسێکی کاریزماتیک وەسف کرد کە لە یەکگرتوویی ئێراقییەکان دەورێکی گرینگی هەبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 09:57 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی  نێچیروان بارزانی لەسەر دەوری یەکێتی بەخشی جەلال تاڵەبانی لە ئێراق

سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، جەلال تاڵەبانی بە کەسێکی کاریزماتیک وەسف کرد کە لە یەکگرتوویی ئێراقییەکان دەورێکی گرینگی هەبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس نێچیروان بارزانی  سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی هەینی  لە پەراوێزی  ڕێ وڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی  لەسلێمانی، لە وتووێژ  لەگەڵ پەیامنێران،  گوتی : تاڵەبانی لە دامەزراندنی  سەقام و ئاسایش لە ئێراق و یەکگرتوویی ئێراقییەکان دەورێکی بێ وێنەی هەبوو.

سەرۆکی  ئیدارەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی  دەبێتە  هۆی بەدیهاتنی بۆشاییەکی گەورە  بۆ کورد و هەروەها  ئێراق .

ڕێ وڕەسمی بەڕێ کرانی  تەرمی  جەلال تاڵەبانی  ڕۆژی هەینی لە سلێمانی بەڕێوە چوو .  جەلال تاڵەبانی   سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق و یەکەمین سەروک کوماری  کوردی ئێراق ، سێ شەممەی ڕابردوو لە تەمەنی هەشتا و چوار ساڵی  و لە بەرلینی ئاڵمانیا  ، کۆچی دوایی کرد  .