شیکردنەوەی ئاڵا تاڵەبانی سەبارەت بە دانەنانی ئاڵای ئێراق بەسەر تەرمی مام جەلال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i311345-شیکردنەوەی_ئاڵا_تاڵەبانی_سەبارەت_بە_دانەنانی_ئاڵای_ئێراق_بەسەر_تەرمی_مام_جەلال
یەکێک لە سەرانی یەکێتی ڕایگەیاند : ئیدارەی تەشریفاتی هەرێم لەگەڵ داواکاری یەکیەتی و بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی بۆ دانانی ئاڵای ئێراق لەسەر تەرمی ناوبراو نەیارەتییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی ئاڵا تاڵەبانی سەبارەت بە دانەنانی ئاڵای ئێراق بەسەر تەرمی مام جەلال

یەکێک لە سەرانی یەکێتی ڕایگەیاند : ئیدارەی تەشریفاتی هەرێم لەگەڵ داواکاری یەکیەتی و بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی بۆ دانانی ئاڵای ئێراق لەسەر تەرمی ناوبراو نەیارەتییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  ئاڵا تاڵەبانی    لە سەرانی  یەکێتی  بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی نوێنەرانی  پەرلەمان سەبارەت بە  دانانی  ئاڵای  هەرێمی کوردستان لەسەر تەرمی  سکرتێری گشتیی  یەكیەتی  وتی  : ئیدارەی تەشریفاتی  هەرێمی کوردستان  داواکاریی بنەماڵە و  مەكتەب  سیاسی  یەكیەتی  لەبەرچاو نەگرت.

بەوتەی ئاڵا تاڵەبانی   فڕۆکەی  تایبەتی  هێڵی ئاسمانی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ  تەرمی مام جەلال  لەحاڵێکدا گەیشتە فڕگەی سلێمانی  کە وێڕای  خوێندرانی سروودی  نەتەوەیی ئێراق، لەسەر ئوتوموبیلی  هەڵگری تەرمەکەی ئاڵای ئێراق دانرا بوو .

ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی  ڕۆژی هەینی لە سلێمانی  بەڕێوەچوو  .

جەلال تاڵەبانی  سکرتێری گشتیی یەکێتی  و یەکەم سەرۆک کۆماری کوردی  ئێراق سێ شەممەی ڕابردوو، لە تەمەنی هەشتاو چوار ساڵی دا و لە بەرلینی ئاڵمانیا  لەبەر نەخۆشی مێشک، کۆچی دوایی کرد .