هێزە ئێراقیەکان کونتڕوڵی فڕگەی کەرکوکیان گرتە دەس
هێزە ئێراقیەکان باسیان کرد لە کونتڕوڵی فڕگەی سەربازیی کەرکووک
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئەلعالەم ، ئەرکانی هەواڵدەریی شەڕ لە ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەەیک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی : هێزەکانی پولیسی ناوەندی و کاردانەوەی خێرا ئوپراسیونی زاڵ بوون بەسەر فڕگەی سەربازی کەرکووکیان وەئەستۆ دا بوو .
کاناڵی کوردی سەحەریش ڕایگەیاند مێدیاکانی سەربە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەواڵگەلێکدا چونی هێزە کانی ئێراقیی بو ناو کەرکووکی هەر وەکوو هێزەکانی داعش زانیبوو و هەر بەو بۆنەوە بووەتە هۆی ترس و هەڵاتنی بڕێک لە دانیشتوانی کەرکووک .
ژێدەرە مێدیاییەکان ڕایانگەیاندووە هێزەکانی ئێراقی بە بێ هیچ تێکهەڵچوونێک چوونە ناو بینای پارێزگاریی کەرکووک و کونتڕوڵی ئەو بینایەیان گرتە دەس . حەیدەر عیبادی سەروک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ دووشەمە هێزە ئاسایشیەکانی کردە بەرپرسی دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای کەرکووک بە هاوکاری دانیشتوان و هێزە پێشمەرگە کوردەکان . ئەو فەرمانە دوای ئەوە دەرکرا کە تێکهەڵچوونی چەکداران لە نێوان پێشمەرگە و هێزە ئێراقیەکان لە ناوچەی ئەلسەناعی لە باشووری کەرکووک ڕوویدا .