بافڵ تاڵەبانی: بەڕێوە چوونی کۆپرسی ، سەرچاوەی لە بیرتەسکی کاربەدەستە کوردەکان بوو
کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەڵێت: ئەوەی تابە ئێستا لە کەرکووک ڕووی داوە، سەرچاوەی لە سیاسەتی بیرتەسکانەی بەرپرسە کوردەکانەوە گرتبوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " بافێل تالەبانی" ، لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی و کوری جەلال تالەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ڕۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی " فرانس٢٤" بڕیاری فەرماندەکانی پێشمەرگە بۆ پاشەکشەی ستراتژیک لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتی: بۆ چارەسەری قەیرانی ئێستا لە سەرانسەری کوردستان و هەروەها پێس گرتن بە تێراژدیای گەورەتر، دانووستان لە گەل دەوڵەتی ناوەندی و تەعامول لەگەڵ کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ پێویستە.
هاوکاتیش " وەستا ڕەسوڵ" ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش پاشەکشەی کوردەکان لە کەرکووکی وەک بڕیارێکی دروست زانی و وتیشی : ئەم پاشەکشەیە لە کاتی خۆی دا بووە و هەربۆیە توانی پێشبگرێت بە تێکهەڵچوونی نێو خۆیی و تاوسەندنیی قەیران لە سەرانسەری هەرێمی وکردستانی عێراق دا .
ڕۆژنامەی بەریتانی ئیندێپیندنت بە گێرانەوە لە سەرچاوە کوردەکان لەقاوی دا کە "یەکێتی نیشتمانی" و " پارتی دیمۆکراتی کوردستان" دوو پارتی سەرەکی کوردستان ١٥ ئۆکتۆبر بۆ پاشەکشە لە ناوچەکانی کێشە لەسەر لە وان کەرکووک بە رێککەوتن گەییشتن .
ئەوە لە حالیکدایە کە " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە یەکەم ووتاردانیی دوای کێشەی کەرکووک، بەبێ ئاماژە دان بە ناوی پارت و یان کەسێک، هۆی پاشەکشە لە کەرکووکی گەڕاندەوە سەر "خەیانەتی" ژمارێک کەس .
دوا بە دوای ئەو ڕووداوانە " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : بەغدا بە دوای شەڕ دژی کوردەکان نییە و خوازیاری سەقامی ئاسایش و هیوریی لە کەرکووکە بە هاوکاری هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگەکان .