جەببار یاوەر: هێزی پێشمەرگە بەتەواوەتی لە کەرکووک چووەتەدەر
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ هێزی پێشمەرگە بەتەواوەتی لەدەرەوەی سنوورەکانی کەرکووک جێگیرن.
بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، جەببار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بەتەواوەتی لە دەرەوەی سنوورەکانی کەرکووک جێگیرن.
ناوبراو وتیشی: پێشمەرگەکان بۆ پێش گرتن بە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە ئێراقییەکان، پاشەکشەیان کردو هیچ چەشنە هاواهەنگیی لەگەڵ ئەو هێزانە لەئارادانییە.
عەبدولئەمیر یاروڵڵا، فەرماندەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشیش وتی: هێزە ئێراقییەکان لەسەر سنوورە ئیدارییەکانی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکەکان چڕدەبنەوەو قەت بەرەو هەولێر پێشڕەویی ناکەن .
کەریم نووری یەک لە ڕێبەرانی حەشدی شەعبیش بە ئەلحەیاتی وت: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی بە هێزە سەبرازییەکان داوە هەتا لەسنوورەکانی کەرکووک دەرباز نەبن و ئێمە هیچ پلانێکمان بەدەستەوە نییە بۆ تێپەڕین لە سنوورەکانی کەرکووک.