نوێنەری پەرلەمانی ئێراق: دەزگەی داد سبەینێ حوکمی بانگ کرانی مەسعودبارزانی دەر دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i312924-نوێنەری_پەرلەمانی_ئێراق_دەزگەی_داد_سبەینێ_حوکمی_بانگ_کرانی_مەسعودبارزانی_دەر_دەکا
یەکێ لە ئەندامانی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند: دەزگەی دادی ئەم وڵاتە سبەێنێ یەکشەممە حوکمی بانگ کرانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستان دەردەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 12:50 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی ئێراق: دەزگەی داد سبەینێ حوکمی بانگ  کرانی مەسعودبارزانی دەر دەکا

یەکێ لە ئەندامانی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند: دەزگەی دادی ئەم وڵاتە سبەێنێ یەکشەممە حوکمی بانگ کرانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستان دەردەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم ، بەگیڕانەوە لە کەناڵی سومەریە نێوز ، یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: دەزگەی داد ئەم بانگهێشت نامەیەی لە بارەی پەنجاو پێنج دۆسیە کە داواکاریەگەلیک تیدا لەدژی مەسعود بارزانی داگری دۆسیەکانی کۆپرسی، هەڕەشەی ئەمنیەتی وڵات، قاچاخی نەوت وهەروا تاوانکاری ئیداری ویاسایی  دراوە بەدەستەوە، دەردەکات. عالیە نەسیف نوێنەری پەرلەمانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، داواکاری گەلیک لە دژی مەسعود بارزانی بە هۆی تۆش بوون بە جەنایەتی هاوپێوەند بە ئەمنیەت، سەربەخۆیی ویەکیەتی وڵاتی داوە بەدەستەوە. ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە یش ڕایگەیاند ، حوکمی دەسگیر کرانی کوسرەت ڕەسوڵ ، جێگری مەسعود بارزانی بە هۆی قسەکانی ئەم دواییەی کە تیدا هێزەکانی ئەمنیەتی بە داگیر کەر ناوبردبوو، دەرکردووە. کۆپرسی جیا بوونەوە لە هەرێمی کورستانی عێراق بە پێی نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دوشەممە بیست وپێنجەمی سیپتەمبەر بە پیداگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو. ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی عێراقە . ڕێکخراوی نەتەوەکان ووڵاتانی جیهان ، ئەم کردەوەیەی مەسعود بارزانیان مەحکوم کردو لەسەر پاڕاستنی یەکیەتی ویەکپارچەیی خاکی عێراق پیداگریان کرد.