داخوازی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە ئایەتووڵڵا سیستانی بۆ ناوبژیوانی
پاش شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە کەرکووک، فەرماندەری هێزی پێشمەرگە بە ناردنی نامەیەک بۆ مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق، خوازیاری دەسوەردانی ئایەتووڵلا سیستانی بۆ پێشگری لە وەڕێکەوتنی خوێن و خوێنڕشتن لەم وڵاتەدا بوو.
"سیروان بارزانی" لەم نامەیەدا کە شەوی یەکشەممە بڵاو بوویەوە ناڕاستەوخۆ بەغدای تۆمەتبار کردووە بە پێبەند نەبوون بە یاسا و ڕێسا مرۆییەکان و رایگەیاندووە هەرێمی کوردستانی ئێراق خوازیاری خۆوەردانی بەهێزی جەنابت (ئایەتووڵڵا سیستانی) بۆ پێشگری لە خوێن و خوێنڕشتن و تێکچوونی پێوەندی مێژوویی و هاوبەشی نێوان کورد و شیعەیە.
داخوازی ڕۆژی شەممەی سیروان بارزانی بۆ دەسوەردانی ئایەتووڵڵا سیستانی لە کاتێکدایە کە لەو کاتەوە گشتپرسیی نایاسایی بەڕێوەچوە و کاربەدەستانی هەولێر هاواری جیا بوونەوەیان بەرز بۆتەوە، تا ئێستا دوو جار نوێنەرانی فەرمیی ئایەتووڵلا سیستانی لە چوارچێوی خوتبەکانی نوێژی هەینیی شاری کەربەلادا، بە قەبووڵ نەکراو زانینی هەرچەشنە ستراتژییەکی جیایی خوازانە و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە بەشێک لە خاکی ئێراق، جەختیان کردووە لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکان لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتی و ڕێزدانانی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە و جێبەجێ کردنی بڕگەکانی دەستووری ئێراقی.