پەلاماری تۆپخانەیی هێزەکانی بارزانی بۆ سەر سوپای ئێراق
هێزەکانی سەر بە مەسعوود بازارنی: سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی دەوڵەتی ئێراقیان دایە بەر تۆپ و گوللە هاوەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ئەم پەلامارە ئێوارەی شەممە لە ناوچەی "پردێ" لە نزیکی "ئاڵتۆن کوپری" ڕوی دا.
"ئاڵتوون کوپری" باکووریترین ناوچەی پارێزگای کەرکووک دێتە ئەژمار و چەکدارانی بارزانی ڕۆژی هەینیش بە مووشەکی ئەڵمانی بنکەکانی هێزەکانی ئێراقیان دایە بەر پەلامار. لەم پەلامارانەدا ، ژمارێک لە هێزەکانی سوپای ئێراق کوژران و ژمارێکی دیکەیش بریندار بوون.
ئەڵمان ئەم مووشەکانەی بۆ شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش خستبوویە بەردەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراقەوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق ژوەنی ٢٠١٤ دوابەدوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش، دەستی گرت بە سەر چەن بەشێک لە پارێزگای کەرکووک. هێزی هاوبەشی ئێراقیش لە ١٥ی ئۆکتۆبەرەوە ، هێزی پێشمەرگەی لەبەر زاڵێتیی نایاسایی بە سەر کەرکووک، لەو پارێزگە نەوتخێزە و هەروەها لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالەیش وەدەرنا.