هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 8 مانگ کەوتە دواوە
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕەزامەندی دەربڕی لە گەڵ وەدواکەوتنی هەشت مانگەی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو هەرێمە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا لە نێوان 111 نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق 68 نوێنەر لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە ی پارلەمان ئامادە بوون کە 60 کەسیان دەنگیان دا بە کارا بوونەوەی دووبارەی پەرلەمان و وەدواکەوتنی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی هەرێم بۆ ماوەی هەشت مانگ .
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پەرلەمان سێهەمین دانیشتنی خۆی لە پشت دەرکە داخراوەکان بە بێ ئامادە بوونی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوە برد .
بزوتنەوەی گۆڕان نەیاریەتی کرد لە گەڵ درێژ کردنەوەی خۆلی هەنووکەیی پەرلەمان و وتی درێژکردنەوەی ماوەی خولی هەنووکەیی پەرلەمان تەنیا بە سوودی بەرژەوەندیی حزبیە لە حاڵێکدا جەختی کرد لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی کاتیی بۆ ئامادەیی لە پێناو بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان . بورزو موحەمەد سەرۆکی فڕاکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتی : درێژ کرانەوەی خولی هەنووکەیی پێشێلکردنی مافی دەنگدەرانە و ئەو پرسە کودەتایەک دژی شەرعی بوون لە ڕێگای پێشێلکردنی یاساکانە لە حاڵێکدا کە دەبێ دەوڵەت و کاربەدەستانی هەنووکەیی واز لە کار بێنن .
کومیسیونی هەڵبژاردنەکان و کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی دەنگیان دا بە وەدواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم کە بڕیار بوو نوامبر بەڕێوە بچێ .