بەرهەم سالح : دەبێ دەوڵەتی ئینتقالی هەرێم بۆ وتووێژ لەگەڵ بەغدا دابمەزرێت
سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق ولە بەرپرسانی پایەبەرزی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان خوازیاری دامەزرانی دەوڵەتی ئینتقالی لە هەرێم بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەرهەم ساڵح ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی واوەناوچەیی ئەلشەرقولئەوسەت ، وتی: ڕوانگە وڕەوتی سیاسی عێراق کە لەساڵی دووهەزاروسێ شکڵی گرت ئیتر توانایی نیه وڵات بەرەوپێش ببات.
بە رهەم ساڵح لە وەڵام بە پرسێاریک لەمەڕ ئەمەکە چ کەسێک لە قەیرانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان تاوانبارە وئایا گشت پرسیی جیا بوونەوی کوردستانی عێراق لەم وڵاتە هەڵە بووە ؟ وتی: ڕێبەرانی سیاسی بەرپرسیی بەڕێوە چوونی کۆپرسین وبەئاشکرا دەبێ بڵێم ئەوان دەبێ بەرپرسایەتی ئەم دۆخە قەبوڵ بکەن وتیشی: بڕیاری بەڕێوە چوونی کۆپرسیی لە کەش وهەوایەک لە نەیارەتی جیهانی وناوچەیی بەڕێوە چوو ئەمە لەحاڵێکدا بوو کە ڕیککەتنی ناوخۆیی نێوان کوردەکان وتەنانەت لەگەڵ بەغدا یش لەم بارەو لەئارادانەبوو، وتیشی : گەندەڵی وپاوانخوازی دەسەڵات لەهۆوگەرەکانی سەرەکی نیگەرانی ئێستاکەیە.
هەرلەم حاڵەدا ڕۆژنامەی ئەلحەیات ڕاوێژکاری کوردەکانی عێراقی بۆ یەکیەتی ووەلانانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراقی لەقاودا. ڕۆژنامەی ئەلحەیات لە راوێژکاری گەلیک کە بۆ یەکیەتی نێوان تاقمە کوردەکان وراگیرانی ئاڵۆزیەکان لەنێوان ئەوان هەواڵی دا ونوسیی بەشداری نەکردنی بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق یەکێ لە شەرت ومەرجەکانی دەوڵەتی بەغدا بۆ دەسپێکرانی وتووێژەکانە.