حزبە کانی کوردستانی عێراق خوازیاری وازلەکارهێنانی مەسعود بارزانی بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313134-حزبە_کانی_کوردستانی_عێراق_خوازیاری_وازلەکارهێنانی_مەسعود_بارزانی_بوون
دوابە دوای پەرەی ناکۆکیەکان لە هەڕێمی کوردستانی عیراق ، هەندێ لە پارتەکانی ئەم ناوچەیە خوازیاری وازلەکار هێنانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 14:36 Asia/Tehran
  • حزبە کانی کوردستانی عێراق خوازیاری وازلەکارهێنانی مەسعود بارزانی بوون

دوابە دوای پەرەی ناکۆکیەکان لە هەڕێمی کوردستانی عیراق ، هەندێ لە پارتەکانی ئەم ناوچەیە خوازیاری وازلەکار هێنانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە بوون.

بە پێی راپۆرتی هەوالدەری عیراقی واع ، بزوتنەوەی گوران بزوتنەوەی کۆمەلی ئیسلامی وبزوتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دێموکراسی ودادپەروەری ، لەهەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیان نامەیەکی هاوبەش ، بەمەبەستی پێشگیری لە تێکەڵچوون، بە دارشتنی نەخشەرێگا لەمەر پاڕاستنی ئارامش لە کەرکووک وشارەکانی توز خورماتو ، خانەقین وناوچە کانی بەرکێشە پیداگریان کرد.

لەم بەیان نامەیەدا هەروەها  هاتووە دەوڵەتی عیراق لەگەڵ ناوچەکانی بەرناکۆکی بە پێی یاسای بنەڕەتی دەجوڵێتەوە وبۆ پاڕاستنی ئارامش لەم ناوچەیەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵ ویدیان هەوڵی داوە.

ئەم بەیان نامەیە هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وگوێزرانەوەی دەسەڵاتی ئەوی بە پێی یاسای بنەڕەتی بە ڕێکخراوەکان وئورگانە شیاوەکان ی داواکرد ولەسە رپێویستی ئەمەکە پەرلەمانی کوردستانی عیراق دەبێ سەرچاوەی بڕیارگرتن ودۆخی یاسا بێت وهیچ دەسەڵاتێک بانتر لەو نەبێت ، پیداگری کراوە.

کۆپرسیی کوردستانی عیراق ، بەپێی نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی دەوڵەتی عیراق ڕۆژی دوشەممە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر بە پیداگری مەسعود بارزانی بەڕێوەچوو. ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی عێراقە.