دەرفەتی 15 ڕۆژەی پارێزگاری سلێمانیە بە هەرێمی کوردستانی ئێراق
پارێزگاریی سلێمانی لە دانیشتنی نائاسایی ئەمڕۆی خۆی بە لانی زۆری دەنگەکان پەسەندی کرد کە بە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان 15 ڕۆژی دەرفەت بدات بۆ وتووێژ لە گەڵ دەوڵەتی بەغدا بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران و پرسی نەوتی سپی و بووجەی ئەو پارێزگایە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سومریە نیوز لە هەمان حاڵدا ئازاد موحەمەد پارێزگاری سلێمانی لەو دانیشتنەدا جەختی کرد لە سەر پێویستی سەفەری کەسانی پسپووڕ بۆ بەغدا و وتی دۆخی ئابووری گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و زۆر ئاڵۆز .
بە پێی هەواڵێکی دیکە تاقمێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی بە سازدانی خۆپیشاندان خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی بوون.
ژمارێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی بە سازدانی خۆپیشاندان لە شەقامی سالم لە ناوەندی ئەو شارە بە ئیدانە کردنی سیاسەتەکانی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیاری پێکهاتنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بوون .