یەکێتیی نیشتمانی: پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، نەمێنێ
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق، خوازیاری نەمانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بوو.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە، ئەو یەکێتیە خوازیاری گۆڕینی سیستەمی سیاسیی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانییە، وتی: پێویستە، کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەهاوڕێتی هەموو پارت ولایەنەکانی کوردی ئێراقی چارەسەر بکرێ.
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق هەروەها خوازیاری دەسپێکرانی دانوستانی بێ پێش مەرج لەگەڵ بەغدادا بوو، هەتا کۆتایی بهێنرێ بە ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا.
پاش بەڕێوە چوونی گشت پرسیی نایاسایی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەلایەن مەسعوود بارزانی، زۆربەی پارتە کوردییەکانی ئێراق خوازیاری هەڵوەشاندنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و دانی دەسەڵاتەکانی بە پەرلەمانی ئەو هەرێمەن.
گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی بەڕێوە چوو.
ئەو کردەیەی بارزانی ، پێشێلکردنی یاسیا بنەڕەتیی ئێراقە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئوروپاو ئەمریکا ، ئەو کردەی مەسعوود بارزانیان ئیدانەکردووەو پێیان داگرتووە لەسەر پاراستنی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.