پەیوەسبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای نەینەوا بە سوپای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313243-پەیوەسبوونی_هێزەکانی_پێشمەرگە_لە_پارێزگای_نەینەوا_بە_سوپای_عێراق
هاوکات لەگەڵ ڕۆیشتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ پارێزگای باکووریی نەینەوا، پێنج هەزار هەزار هێزی پێشمەرگەی کورد بە هەموو کەرەستەی سەربازیی خۆیانەوە چوونە ڕیزی سوپای عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 06:16 Asia/Tehran
  • پەیوەسبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای نەینەوا بە سوپای عێراق

هاوکات لەگەڵ ڕۆیشتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ پارێزگای باکووریی نەینەوا، پێنج هەزار هەزار هێزی پێشمەرگەی کورد بە هەموو کەرەستەی سەربازیی خۆیانەوە چوونە ڕیزی سوپای عێراق .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی  ئێران، بەرپرسانی  یەکیتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا ڕۆژی چوار شەممە هاوکات لەگەڵ پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە وتیان : ئەو هێزانەی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ عەرەبەکانی ناوچەی شەنگال و دەشتی نەینەوای  پێکهێنابوو بە چەکەکانیانەوە چوونە ڕیزی سوپای عێراقەوە .

 سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی  ئەو وڵاتە لە ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو بۆ جیبەجێکردنی پەسەندکراوەکانی پەرلەمان ودادگەی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە لەمەڕ دامەزراندنی  دیسانەوەی دەستەڵاتدارەتی دەوڵەتی فێدرال بە سەر ناوچەگەلێک کە تا پێش لە دەرکەوتنی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لە دەستی دابوو- سەرەتا بەڕێکران بۆ ناوچەی کەرکوک و خێرا زاڵبوون بە سەر هەموو ناوچەکانی جێناکۆکیی لە پارێزگەکانی کەرکووک- نەینەوا و دیالی دا. جم و جوولەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەریمی کوردستانی ئەو وڵاتە ، دوای بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوە لە مانگی رابردوو لە لایەن بەرپرسانی ئەو ناوچەیە دەستپێکراوە .