توندوتیژ بوونەوەی ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i313244-توندوتیژ_بوونەوەی_ناکۆکی_لە_نێوان_بنەماڵەی_بارزانی
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردی باسی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 06:18 Asia/Tehran
  • توندوتیژ بوونەوەی ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی بارزانی

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردی باسی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردی کە نەیویست ئاشکرا بکرێا، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵدەریی مەوازینی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ناکۆکییە درێژ ماوەکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و هەروەها زاوای بارزانی وتوویەتی: نێچیرڤان نەیاری بەڕێوەچوونی گشتپرسی و  هۆگری ڕێککەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا بووەو کەچی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکە بە تایبەت مەسرور بارزانی پێداگر بوون لە سەر بەڕێوەچوونی گشتپرسی.

نێچیرڤان بارزانی ناردنی شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا بە مەبەستی دەست پێکردنی قۆناغی وتووێژی ڕاستەقینە لەگەڵ بەغداو چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێویست دەزانێت ، بە تایبەت کە ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەی عێراقی سەری هەولێری نەدا.

ئەم سەرچاوە کوردییە وێڕای ئاماژە کردن بە گوشارە نێوخۆییەکان و داخوازییەکان لە لایەن باڵ و لایەنەکان بەمەبەستی پێکهاتنی دەوڵەتی گواستنەوە لە کوردستانی عێراق پێشبینیی کرد، ناکۆکییەکان لەنێو بنەماڵەی بارزانی، مەسعود بارزانی بەرەو لەکارکشانەوەو وازهێنان لە چالاکیی سیاسی پاڵ پێوە دەنێت.

سێ پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان واتە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراتی‌ و دادپه‌روه‌ری بە سەرکردایەتیی بەرهەم ساڵح ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا خوازیاری هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و پێکهاتنی دەوڵەتی گواستنەوە بوون بۆ وتووێژ و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی جەدید ، بڕیار وایە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ سڕ کردنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەم ناوچەیەو جێگرەکەی کۆبوونەوە بکات. ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەر دەچێت.