ڕاوێژکاری میدیایی بارزانی : سەردەمی سەرۆکایەتیی بارزانی مانگی ئوکتوبەر کۆتایی پێ دێت
ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی : سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستان کۆتایی مانگی ئوکتوبەر کۆتایی پێ دێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی نەتەوەیی هەواڵی ئێراق، کەفاح مەحموود لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی لە کاردانەوە بەرامبەر ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە دەست لەکارکێشانی مەسعوود بارزانی لە ڕۆژانی داهاتوو لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وتی : هیچ چەشنە بەیاننامەیەک لەلایەن دەوڵەت یان دامەمزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەمبارەوە بڵاو نەبوەتەوە بەڵام سەردەمی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتایی مانگی ئوکتوبەر ، کۆتایی پێ دێت .
کەفاح مەحموود وێڕای ئاماژەدان بەمەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر نەبوونی هیچ بەربژارێک بۆ سەرۆکایەتی بەسەر هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی وسەرۆکایەتی هەرێمی دوا خستووە، وتیشی: مەسعوود بارزانی لە دووساڵ لەمەوبەرەوە بڕیاری دابوو کە دوای کۆتایی سەردەمی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر هەرێم، خۆی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە بەربژار نەکات.