دابەزینی سەتی شەستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەرچاوەکانی سرووشتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند بە دەرکەوتنی نەوتی کەرکووک لە دەستی هەولێر، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆکەمتر لە نیوە ، دابەزیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، شێرکۆ جەودەت لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند : ئێستاکە بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم دووسەت و پەنجا هەزار بەرمیل لە ڕۆژە کە لە ڕێگەی هڵێی بۆری نەوتی هەناردە دەکرێت.
سەرۆکی کۆمیسیونی سەرچاوە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی هەرێم وتیشی: بەرلەمە سەتی شەستی بەرهەم و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک دابین دەکرا کە دوای ڕووداوەکەی شازدەی ئوکتوبر و هاتنەدەری مەیدانە نەوتییەکانی کەرکووک لە ژێر چاوەدێری هەرێم، دەوڵەتی ئێراق هاوڕێ لەگەڵ کۆمپانییای نەوتیی بەریتانی ئەم کێڵگانە ئیدارە دەکات.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی نەوتی و هەناردەی نەوت بۆ دەرەوەی هەرێمە و دەوڵەتی ئێراقیش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو پشکی بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی ئێراقی ، پچڕاندووە.
لەلایەکی دیکەوە حسێن شەهرستانی وەزیری پێشووی نەوتی ئێراق ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی هەرێم لەساڵی دووهەزارو شەشەوە تائێستا لانیکەم 51 میلیار دولاری لە فرۆشتنی نەوت وەدەست هێناوە.