پەرلەمانی کوردستانی عێراق سبەێنێ کۆبوونەوەی دەبێت
کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کەبڕیار بوو ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت کەوتە دواوە وسبەێنێ بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نێوز ، شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی چوارەمی خۆی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بێت کەوتە دواوە. شیلان جەعفەر عەلی نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی عێراقیش ئەمڕۆ وتی: کۆبوونەوەی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سبەێنێ یەکشەممە بەڕێوەدەچێت. سەرچاوە ئاگاکان لە هەرێم وتوویانە هۆی وەدوا کەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتووێژی پارتی دێموکراتی کوردستانی عیراق ونوێنەرانی هاوپەیمانی دژە داعش لە بارەی چۆنیەتی یاسایی وازلەکار هێنانی مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقە. عەلی عەونی ، یەکێ لە ڕیبەرانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وتبووی ، بڕیارە پەرلەمانی کوردستانی عێراق گواستنەوەی ئیختیارات وئەرکەکانی بارزانی لێک بداتەوە. هەرلەم حاڵەدا ، هیمن هەورامی ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقی لە توئیتردا نوسیی: بارزانی لە سەر پلە وپێگەی خۆی دەمێنێتەوە. هەرلەم حاڵەدا گوڤاری نیوزویکی ئەمریکا نوسیی : ئاڵوزی لە پێوەندی بەغدا وهەولێر ئەگەری هەیە ببێتە هۆی وازلەکار هێنانی بارزانی . ئەم گوڤارە لە ڕاپۆرتی خویدا هێناویەتی: بارزانی هەروا لەساڵی دووهەزاروپێنج لە سەر دەسەڵاتە وکۆپرسیی مانگی رابردوو ی ڕیبەرایەتی کردو دۆخی شڵەژاوی لەهەڕێمی کوردستان بەدی هێنا وئەگەریی ئەمە هەیە کە بارزانی وازلەکار هێنانی خۆی ڕابگەیەنێت ، هەیە.