نامەی وازلەکار هێنانی مەسعوود بارزانی بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
سەرچاوە هەواڵیە کوردیەکان لە نێردرانی نامەی مەسعود بارزانی بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا کە دەوترێ ناوبراو لەم نامەیەدا بە نەبوونی هۆگری خۆی بۆ درێژەدان بە سەرۆکایەتی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق پیداگری کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، جەعفەر ئیمنکی ، جێگری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی لەئەستۆ دابێت بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە کەناڵی کوردستان بیست وچوار وتی: مەسەلەی نامەی بارزانی لە کۆبوونەوەی سبەێنێ پەرلەمانی خۆجیی دەخوێنرێتەوە. ئیمنکی وتی: مەسعود بارزانی وەکوو مەرجەعی سیاسی نیشتمانی هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە ولەم بەشەدا درێژەئەدات بە چالاکیەکانی خۆی. بە قسەی ئیمنکی ئەرکەکانی مەسعود بارزانی لە نێوان هێزە سێ یانەکانی هەڕێمی کوردستان دابە ش دەکرێت وزۆربەی ئەم ئەرکانە دەسپێردرێتە نیچیروان بارزانی برازای بارزانی وبە سەرۆک وەزیرانی ئیدارەی خۆجیی کوردستانی عێراق دەگات. بەم جۆرە دەسەڵاتی هەڕێم هەروا لە دەستی بارزانیەکان دا دەمێنێتەوە. پێشتر ، پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندبوو، سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، لەکۆتایی ئەم مانگە ی زایینی ئۆکتۆبەر کۆتایی پێ دێت وهەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ هەڕێمی کوردستان ئەرک و ڕاسپاردە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە. ئەمە لەحاڵیکدایە کە سێ حێزبی نەیاری هەرێمی کوردستانی عێراق گوڕان ، کۆمەڵی ئیسلامی وهاوپەیمانی بۆ دێموکراسی ودادپەروەری بە ڕێبەرایەتی بەرهەم ساڵح، ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە بەیان نامەیەکی هاوبەش داخوازیاری هەڵوەشانەوەی ئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عیراق ودامەزرانی دەوڵەتی ئینتقاڵیی بۆ وتووێژ لەگەل بەغدا بوون.